ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراق له شاری به‌غداد دوو تۆمه‌تباری به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی دۆلار و بونی ئامێری كۆپیكردنی پێشكه‌وتوو و ده‌زگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چاپخانه ده‌ستگیركرد.
ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی و لێكۆڵینه‌وه فیدراڵییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند، دوای به‌دواداچوونی به‌رده‌وام و به پشتبه‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگریی، له ئۆپراسیۆنێكدا له یه‌كێك له ناوچه‌كانی شاری به‌غداد ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردووه كه خه‌ریكی ساخته‌كردنی دۆلار و زیانگه‌یاندن بوون به ئابووریی نیشتیمانیی.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌ر له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چاپخانه‌یه‌كی گه‌وره‌و چه‌ندین كه‌ره‌سه و ئامێری پێشكه‌وتووی كۆپیكردن، كه تۆمه‌تباره‌كان به‌كاریانهێناوه له خراپه‌كارییه‌كانیان و شێواندنی بازاڕ و زیانگه‌یاندن به گیرفانی خه‌ڵك.