فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، شێوازی بودجەی ئەمساڵ جیاواز دەبێت لە ساڵانی دیکە و دەیانەوێت بودجە لە بڕگەوە بگۆڕن بۆ بەرنامە، کە بۆ یەکەم جارە لە عێراق جێبەجێ دەکرێت، کە ڕێگریی لە دەستێوەردان و گەندەڵی دەکات.
وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکانى داڕشتنى پڕۆژەیاسای بودجەى گشتیی 2027 و بەشێک لە ئەندامانى لیژنەى دارایی پەرلەمان گوتوویەتی، ئەوەی لە بودجەی ئەم ساڵدا نوێیە، هەنگاونانە لە بودجەی بڕگەوە بۆ بودجەی بەرنامە و ئەنجام، ئەمە هەنگاوێکە کە وەزارەت بڕیاری لێداوە و لێی پاشگەز نابنەوە.
لە بودجەی بەرنامە و ئەنجامدا، خەرجییەکان بەگوێرەی سێکتەر جیا دەکرێنەوە نەک وەزارەتەکان، هەر سێکتەرێک خەرجیی بۆ تەرخان دەکرێت و وابەستەی ئەنجامەکانی دەکرێت.
فالح سارى ئاماژەی بەوەشکردووە، بودجەی بەرنامە و ئەنجام واتە گواستنەوەی وڵات بۆ ئاستێکی ئابووریی نوێ، نەمانى گەندەڵی و گەیشتن بە وڵاتانی پێشکەوتوو، ئەوەش بەمانای کەمکردنەوەی دەستوەردانی مرۆڤ لە هەموو چالاکییەکدا.