وەزارەتی دارایی عێراق راپۆرتی مانگانەی داهات و خەرجییەکانی بۆ شەش مانگی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دهڵێت، کورتهێنانی بودجە بۆ شەش مانگی ئەمساڵ زیاتر لە 21 تریلیۆن دینارە.
بەگوێرهی راپۆرتەکە کۆی گشتی خەرجییەکان لهو ماوهیهدا گەیشتوونهته زیاتر له 57 تریلیۆن، لە بەرانبەریشدا کۆی داهاتەکان تەنیا 35 تریلیۆن دینار بووە، ئەمەش جیاوازییەکی گەورە و کورتهێنانی دارایی بە بڕی نزیكهی 22 تریلیۆن دینار لە ماوەی شەش مانگدا دەردەخات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، کۆی خەرجییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی ئەمساڵدا بە تەواوی بۆ بەکارخستن بووە و گەیشتووەتە زیاتر له شهش تریلیۆن دینار.
لە رووی بەشداریشەوە، داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان لە ناو داهاتە کۆکراوەکانی حکومەتی عێراق لە 319 ملیار دیناری شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2025ـەوە، بەرزبووەتەوە بۆ 383 ملیار دینار لە شەش مانگی یەکەمی ئهمساڵدا.