لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حوکمەتی عێراق بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لیستی خەرجیی وەزارەتەکان دەداتە وەزارەتی نەوت و ئەو مانگانە بەگوێرەی پێویست خەرجییەکانیان دابین دەکات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاردراوە، هەمو گەشتە دەرەکییەکانی فەرمانبەران ڕابگیرێن، تەنها بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، ئەوەش پێویستی بە ڕەزامەندی وەزیرە، هاوکات بودجەی پاداشتی سەرجەم وەزارەتەکان جگە لە وەزارەتی دەرەوە بە ڕێژەی 60% کەمکرایەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا هەناردەی نەوتی خاو بۆ تورکیا لە قۆناغی یەکەمدا 33 هەزار بەرمیل بێت لە ڕۆژێکدا.
داخستن و گرژییەکانی گەرووی هورمز، کاریگەریی فراوانی لەسەر ئابووری عێراق دروستکردووە، عێراق هەوڵدەدات جێگرەوەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت بدۆزێتەوە.