فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، داخرانی گەرووی هورمز و وەستانی جووڵەی کەشتیوانی کێشەی بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق دروستکردووە و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووریی وڵات داناوە.
وەزیری دارایی عێراق جەختی کردەوە، وەزارەتەکەی سوورە لەسەر تێپەڕاندنی ئەم ڕەوشە نەخوازراوە لە ڕێگەی بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان، پەرەپێدانی ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی دارایی و بەردەوامیدان بە پرۆسەی چاکسازیی ئابووری لە وڵاتدا.