هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به ئاماده‌بوونی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت و باروگوزه‌رانی خه‌ڵك ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه بوو.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی گوتووه، پرۆسه‌ی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت له قۆناغی كۆتاییدایه و به‌مزووانه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كه ژماره‌یان نۆ وه‌زاره‌ته‌و به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه، پڕده‌كرێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهات و ئاڵنگارییه‌كانی ناوخۆ له‌سه‌ر ئاستی حكومیی و یاسایی تاوتوێكران، هه‌روه‌ك به وردی باس له باروگوزه‌رانی خه‌ڵك و دۆخی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دۆسیه‌ی ئه‌منیی ناوخۆی عێراق و ڕووداو و پێشهات و ئاڵنگارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، قسه‌و باسیان له باره‌وه كراوه.
ڕۆژی 14ی مانگی پێنجی ئه‌مساڵ ده‌نگ له‌سه‌ر 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی حكومه‌تی عه‌لی زه‌یدی درا، به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر پۆسته‌كان نۆ وه‌زاره‌ت به به‌تاڵیی مانه‌وه.