ڕاستەوخۆ

دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق فرۆشتنی سیم کارتی لە ڕێگەی بریکارەکانەوە لە هەرێمی کوردستان ڕاگرت

reset font size increase font size

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، فرۆشتنی سیم کارتی مۆبایل لە ڕێگەی بریکار و خاڵەکانی فرۆشتن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، تا ئەو کاتەی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی زانیارییەکان و پشتڕاستکردنەوەی ئەمنی بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت.

سەرۆکی دەزگای جێبەجێکردن لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێ، ئەم بڕیارە دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا و زانیاری هات، کە دەریانخستووە سیمکارتی پەیوەندیکردن بەناوی هاوڵاتییانەوە بەبێ ئاگاداری یان ڕەزامەندی خۆیان تۆمار کراون، ئەمەش زیانی یاسایی، دارایی و کۆمەڵایەتی بۆ سەر مافی بەشداربووان لێ دەکەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت پرۆسەی فرۆشتن و تۆمارکردن بەگوێرەی ڕێنماییە یاسایی و تەکنیکییەکان بێت، تا ڕێگری لە ساختەکاری، سڕینەوەی ناسنامە و خراپ بەکارهێنان بگرێت.

دەستەکە جەخت دەکاتەوە، هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیاکان و دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامە بۆ تەواوکردنی سیستمی توێژینەوەی ئەلیکترۆنی، لەم ماوەیەشدا فرۆشتنی سیمکارت تەنیا لە ڕێگەی مەڵبەندە سەرەکییەکانی کۆمپانیا ڕێگەپێدراوەکانەوە ئەنجام دەدرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.