ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم: سووکایەتیکردن بە ئێزدییەکان بەتووندی ڕەتدەکەینەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان، بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە تێیدا بێڕێزی بە پێکهاتەی ئێزدییان دەکرێت بەتوندی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێ، کردارەکە دوورە لە بەها ئاینی و مرۆڤایەتییەکان و لە کاتی پێویستدا داوای یاسایی لەسەر ئەنجامدەری کارەکە تۆمار دەکەن.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، فەرهەنگی پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان ڕەگ و بنەچەیەکی مێژوویی هەیە و مامۆستایانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و تەواوی ئاینەکانی دیکە هەمیشە ڕۆڵی ئەرێنییان هەبووە لە پەرەپێدانی گیانی تەبایی و ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا.

سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوبووەتەوە، نەبەز ئیسماعیل دەڵێ، ڕووداوەکە لە دەرەوەی سنوری هەرێمی کوردستان و عێراق ڕوویداوە، بەڵام بەکارهێنانی وشەی نالۆژیکی بەرانبەر هەر پێکهاتەیەک بەتەواوی ئیدانە دەکەن و ڕەتی دەکەنەوە.

وەزارەتی ئەوقاف جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیی ئاشتییانە، برایەتی و پێکەوەژیانی هەمەلایەنە لە نێوان تەواوی پێکهاتەکاندا دەکاتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتەکە بە مافی خۆی دەزانێت لە کاتی پێویستدا ڕێکاری یاسایی بگرێتەبەر.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.