هەرچەندە لە سەرەتای جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕووناکی لە هەرێمی کوردستان، هاوڵاتیان بە هیوایەکی زۆرەوە لە پرۆژەکەیان دەڕوانی بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەی کارەبا، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیانی سلێمانی تاوەکو ئێستاش کێشەی کارەبایان هەیە و بەشێک لەو مۆلیدانەی کە لە ماوەی ڕابردوو پارەیان لە هاوڵاتیان وەرگرتبوو، پارەکەیان لا ماوە و نەگەڕێنراوەتەوە بۆ هاوڵاتیان.