ڕاستەوخۆ

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین 6 برینداری لێکەوتەوە

reset font size increase font size

لەسەر ڕێگای گشتیی نێوان کەلار و خانەقین، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیجۆوە شەش کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، ڕاگەیاند کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٣١ی ئابی ٢٠٢٦، لە نزیک گوندی سەوزبڵاخ ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و لە ئەنجامدا شۆفێرەکە و پێنج سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە بریندار بوون.

بریندارەکان کە لەدایکبووی ساڵانی ٢٠٠٠، ٢٠٠١، ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ن، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کراون و باری تەندروستیی سەرجەمیان جێگیرە. تیمەکانی هاتووچۆش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆکاری وەرگەڕانەکە دەست پێ کردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.