بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیادبوونە، و تاوەکو ٩ی ئابی ٢٠٢٦ کۆی گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر گەیشتووەتە ١٠٢.٨٤٧ مێگاوات.
بەپێی ئامارەکانی بەشی ووزە نوێبووەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەکنیک، تاوەکو ئەم ڕێکەوتە ژمارەی ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە سیستمی سۆلاریان داناوە گەیشتووەتە ٤,٥٦٢ هاوبەش، لە کاتێکدا لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٦دا ژمارەی هاوبەشان ٣,٧٤٦ و بڕی بەرهەمی کارەباکەیان ٩١.٦٢٣ مێگاوات بووە.
داتاکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دابەشبوونی هاوبەشانی بەسەر سێکتەرە جیاوازەکاندا بەم شێوەیە دەخەنەڕوو:
ماڵان: ٣,٧٤٧ هاوبەش
بازرگانی: ٦٥٩ هاوبەش
پیشەسازی: ١٣٤ هاوبەش
کشتوکاڵی: ١٥ هاوبەش
حکومی: ٧ هاوبەش