ڕاستەوخۆ

مەجلیسی گەلی شنگال: بڕیارەکانی بەغدا دژی ئێزدییەکان قبوڵ ناکەین و ئیرادەمان دەبێت دانپێدانراو بێت

reset font size increase font size

مەجلیسی گەلی شنگال سەبارەت بە کۆبوونەوەیەک کە لە ١ی ئەیلوولدا لە بەغدا بەبێ بەشداریی نوێنەرانی جڤاکی ئێزدی بەڕێوەچوو، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. بەیاننامەکە لەلایەن بەسێ ئاڤێستا، جێگری هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی شنگالەوە خوێندرایەوە.

لە بەیاننامەکەدا سەرنج خڕایە سەر ئەوەی کە ئەو کۆبوونەوەیەی بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی و بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێکخرابوو، تەنیا لەلایەن بەرپرسانی سەربازی و ئەمنییەوە بەڕێوەچووە و بڕیارەکانیشی لەسەر هەمان بنەما دەرچوون.

ئاڤێستا هۆشداری دا کە لەم کۆبوونەوەیەدا نەک تەنیا ئیرادەی سیاسیی ئێزدییەکان پشتگوێ خراوە، بەڵکو باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزانەش کراوە کە پارێزگاری لە جڤاکی ئێزدی دەکەن، ئەمەش مەترسیی کۆمەڵکوژی لەسەر ناوچەکە دروست دەکات.

لە کۆتاییدا، مەجلیسی گەلی شنگال داوای کرد کە هێزەکانی پاراستنی ئێزدییەکان بە فەرمی بناسرێن و ئیرادەی سیاسییان قبوڵ بکرێت. هاوکات بانگەواز ئاراستەی کۆمەڵایەتی ئێزدی و دۆستەکانیان کرا کە لە ڕێپێوانی ڕۆژی ٨ی ئەیلوول لە سنوونێ بەشداری بکەن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.