باڵی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆنفرانسێکدا دانا ئەحمەد مەجیدی وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە هەڵبژارد، لە بەرامبەردا باڵی زەرگەتەی بزووتنەوەکە ڕایدەگەیەنێت، تانە لە بریارەکەی کۆمسیۆن دەدات.
چۆمان محەمەد، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان (باڵی کوردسات) ڕایگەیاند، کۆنفرانسەکە لەسەر داوای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەچووە. لە کۆنفرانسەکەدا ڕێژەی یاسایی تەواو بووە و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 357 ئەندام، بە کۆی دەنگ دانا ئەحمەد مەجید وەک ڕێکخەری گشتی دیاریکراوە.
لە بەرامبەردا، بزووتنەوەی گۆڕان (باڵی زەرگەتە) ڕایگەیاند، تانەی یاسایی لە بڕیارەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەدات سەبارەت بە زیادکردنی ناوی دانا ئەحمەد مەجید بۆ دەستەی گشتیی بزووتنەوەکە.