ڕاستەوخۆ

هاتووچۆی سلێمانی بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەفتی ئێوارانی لە بەشی مۆڵەت کردەوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان، بڕیاریدا بە شێوەیەکی ئەزموونی شەفتی ئێواران لە بەشی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بکاتەوە.

بە گوێرەی ئاگادارییەکی فەرمیی هاتووچۆی سلێمانی، ڕۆژانی شەممە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە کۆدی نۆرەگرتن کارا دەکرێت و هاوڵاتییان دەتوانن لە کاتی نۆرەگرتندا کاتی سەردانەکەیان دیاری بکەن، کە بۆ شەفتی بەیانیان دەبێت یان ئێواران.

پڕۆسەکە سەرەتا بە شێوەی ئەزموونی دەستپێدەکات و بۆ ئەم هەفتەیە تەنیا لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بەردەست دەبێت. ئەو کەسانەی شەفتی ئێواران هەڵدەبژێرن، پێویستە لە کاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ لە بەشی مۆڵەت ئامادە بن. هاوکات ڕاییکردنی مامەڵەکان لە شەفتی بەیانیاندا وەک پێشووتر لە ڕۆژانی یەکشەممەوە تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.