جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە هەنگاوێکی مێژوویی و وەڵامدانەوەی خواستێکی لەمێژینەی خەڵکی کوردستان دەناسێنێت و جەخت لە دوورخستنەوەیان لە دەستوەردانی حیزبی دەکاتەوە.
قوباد تاڵەبانی، لە پەیامێکدا سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزەکانی 70 و 80 و ڕێکخستنەوەیان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا، پیرۆزبایی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە ئەوە باشترین ڕێزلێنانە بۆ خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە.
جێگری سەرۆکوەزیران دڵنیایی دا کە بۆ لەمەودواش بە هەموو توانایانەوە پشتیوانیی پێشمەرگە دەبن و کار دەکەن بۆ ئەوەی هێزەکان لە هەرچەشنە دەستوەردانێکی سیاسی و حیزبی دوور بخەنەوە.
هەروەها سوپاسی هاوپەیمانانی کرد بۆ ئەو هاوکارییە زۆرەی کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا پێشکەشیان کردوون تاوەکو گەیشتوون بەو ئامانجە.