ڕاستەوخۆ

سڕی ساکک : ئازادکردنی دەمیرتاش بۆ پرۆسەی ئاشتی دەستکەوتێکی مەزنە

reset font size increase font size

سڕڕی ساکک، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشوو، لە زندانی ئەدیرنە سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد و ڕایگەیاند کە دەمیرتاش بۆ پرۆسەی ئاشتی "دەستکەوتێکی مەزنە" و دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

سڕڕی ساکک لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە دا کە دیدارێکی درێژ و هەمەلایەنەی لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش لە ئەدیرنە ئەنجام داوە.

ساکک جەختی کردەوە کە دەمیرتاش یەکێکە لەو سیاسەتمەدارانەی کە بۆ هێنانەدی ئاشتی لە وڵاتدا بوونی پێویستە و "بێبەشکردن یان پشتگوێخستنی تواناکانی، ڕێگە بە هیچ کەس نادات بە ئامانجە هەمیشەیییەکانی ئاشتی بگات."

لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا، ساکک ئاماژەی بەوەش کرد کە هێشتنەوەی دەمیرتاش و هاوڕێ سیاسەتمەدارەکانی لە زینداندا پێشێلکارییە و دەبێت بڕگەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا (AİHM) و دادگای دەستووری جێبەجێ بكرێن و مەرجی ئازادکردنیان نەبەسترێتەوە بە "یاسای چوارچێوەوە".

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لە کاتێکدا سیاسەتمەداران لە زنداندا باسی ئاشتی بکرێت، ناکۆکییەکی گەورەیە و پێویستە بۆ کردنەوەی پەڕەیەکی نوێی ئاشتی، سەرەتا دیموکراتیزەکردن و ئازادی سیاسی دەست پێ بکات.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.