ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پەروەردە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی 12ی ئامادەیی و شوێنی هۆڵەکانی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ڕۆژی سێشەممە 11ی ئابی 2026 لە کاتژمێر 7:30ی بەیانیدا یەکەم تاقیکردنەوەی خولی دووەم بەڕێوە دەچێت و خوێندکاران دەتوانن لە ڕێگەی لینکی تایبەتەوە ناوی هۆڵەکانیان بدۆزنەوە.

وەزارەتی پەروەردە داوای لە خوێندکاران کردووە ڕۆژێک پێش بەڕێوەچوونی یەکەم تاقیکردنەوە سەردانی خوێندنگەکان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵەکەیان.

هاوکات جەخت لەوە کراوەتەوە لە حاڵەتی بوونی هەر هەڵەیەک لە زانیارییە کەسییەکان یان بابەتی ماوەی خولی دووەم، پێویستە خوێندکاران بە زووترین کات بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوچەکەیان ئاگادار بکەنەوە تاوەکو ڕێکارەکان بەخێرایی ڕاست بکرێنەوە.

کلیک لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی ناوکەت

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.