دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی هەواڵیی «فۆکس نیوز» ڕایگەیاند، ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کرانە سەر بارەگاکانی میلیشیاکانی نزیک لە ئێران لە عێراق، بە هەماهەنگیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام دراون.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا هێرشی توندی کردە سەر گروپە چەکدارەکان و میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانی بە «شێرپەنجەی جیهان» ناوبرد. ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا, بە جدی بیر لەوە دەکاتەوە ڕێکاری زیاتر و توندتر بەرامبەر ئەو گروپانە بگرێتە بەر.