ڕاستەوخۆ

چین داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە هەموو لایەنەکان دەکات

reset font size increase font size

حکومەتی چین لە کاردانەوەی گوشارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی پەکین لە دابینکردنی ئاسایشی گەروی هورمز، داوای هێورکردنەوەی گرژییەکان ده‌كات.

لین جیان گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، گرژییەکانی ئەم دواییە ئاستەنگی لە ڕێڕەوە بازرگانییەکان دروستکردووە و زیانی بە ئاشتی ناوچەیی و جیهانی گەیاندووە.

گوتیشی، چین جەختدەکاتەوە لە ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشە سەربازییەکان.

کاردانەوەی چین دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ڕایگەیاندبوو، ئەگەر چین لەو بوارەدا هاوکاری نەکات، پلانی کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین هەڵدەوەشێنێتەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە بارەی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گفتوگۆ لە نێوان سەرۆکی هەر دوو وڵات، ڕۆڵێکی ستراتیژی لە پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکادا دەگێڕێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.