ڕاستەوخۆ

تورکیا کریمیا وەک بەشێک لە ڕوسیا ناناسێنێت

reset font size increase font size

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا نیمچه‌ دورگه‌ی كریمیا وه‌ك به‌شێك له‌ وڵاتی ڕوسیا ناناسێنێت و ده‌ڵێ، دان به‌ دۆخی ئێستای ئه‌و نیمچه‌ دورگه‌یه‌دا نانێن و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری دۆخه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.

بەبۆنەی دوازدەهەمین ساڵیادی پەیوەستبوونی کۆماری ئۆتۆنۆمی کریمیا و پەیوەستبوونی بە فیدراسیۆنی ڕوسیاوه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێ، كریمیا لەسەر بنەمای ڕیفراندۆمێکی نایاسایی خراوه‌ته‌ سه‌ر ڕوسیا و دان به‌و دۆخه‌ی ئێستای نانێن، چونكه‌ پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

کریمیا نیمچە دورگەیەکە لە باشوری وڵاتی ئۆکرانیا و لە سەر قەراغی دەریای ڕەشه‌، خاوەنی حکومەتێکی فیدڕاڵە و پەرلەمانی خۆیەتی، کریمیا لە مێژوودا بەشێک بووە لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و دواتر کەوتووەتە دەستی ئیمپراتۆریەتیی ڕوسی، دواتریش بەشێک بووە لە یەکێتیی سۆڤیەت و خاکی وڵاتی ڕوسیا، بەڵام لە ساڵی 1954 بە فەرمی بە بەشێک لە خاکی وڵاتی ئوکراینا ناسێنرا.

ساڵی 2014 لە کریمیا ڕیفراندۆمێک بۆ پەیوەستبوون بە فیدراسیۆنی ڕوسیا ئەنجامدرا، زیاتر له‌ 96% به‌شداربووان دەنگیاندا به‌وه‌ی ببنه‌ به‌شێك له‌ ڕوسیا، هه‌مان ساڵ پۆتین لەسەر بنەمای ڕیفراندۆمەكه‌، پەیماننامەیەکی واژۆکرد و کریمیای وەک بەشێک لە فیدراسیۆنی ڕوسیا ناساند.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.