ڕاستەوخۆ

فەڕەنسا و بەریتانیا ئامادەکاریی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە گەرووی هورمز دەکەن

reset font size increase font size

سوپای فەڕەنسا بەهاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا ئامادەکاریی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە گەرووی هورمز دەکات و ئیمانوێل ماکرۆن دەڵێت، ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنە دابینکردنی ئاسایشی گەرووەکەو بەدەستهێنانی متمانەی کۆمپانیا کەشتیوانییەکانە.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی دی دەبلیو، سوپای فەڕەنسا بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا ئامادەکاریی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێک لە گەرووی هورمز دەکات.

هەر سەبارەت بەم بابەتەش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، کەشتیی جەنگی "شارێل دوو گۆڵ" هاوکات لەگەڵ چەند کەشتییەکی دیکە لە باشوری نۆکەندی سوێزەوە بەرەو دەریای سوور و گەرووی هورمز بەڕێکەوتوون.

ماکرۆن جەختی لەوە کردووەتەوە، هۆکاری ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەی نێوان هەردوو وڵات دابینکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز و بەدەستهێنانی متمانەی کۆمپانیاکانی کەشتیوانییە.

گوتیشی، ئەوان بەهیچ شێوەیەک نابن بە یەکێک لە لایەنەکانی جەنگی نێوان ئێران-ئەمریکا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.