دوای بەستنی گرێبەستێکی گەورە لە بواری نەوتدا لە نێوان ئەمریکا و ڤەنزوێلا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەنیازە نەوتی ڤەنزوێلا بۆ پڕکردنەوەی یەدەگی ستراتیژیی نەوتی وڵاتەکەی بەکاربهێنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ترەمپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس سۆشیال" ئاماژەی بەوە کرد کە یەدەگی نیشتمانیی نەوتی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆ بایدندا بە تەواوی بەتاڵ کرابووەوە، بەڵام پرۆسەی پڕکردنەوەی لە ڕێگەی نەوتی ڤەنزوێلاوە بەم زووانە دەستپێدەکات.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە وەک دیارییەکی ڤەنزوێلا دەبێت بۆ گەلی ئەمریکا بە مەبەستی بەهێزکردنەوەی ئاسایشی وزەی وڵاتەکەیان.