ڕاستەوخۆ

ئاکسیۆس: دۆناڵد ترەمپ سەرکردەکانی وڵاتانی ئیسلامی بە داواکارییەک شۆک دەکات

reset font size increase font size

ئاژانسی ئاکسیۆسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای دەکات، دۆناڵد ترەمپ لە میانی زنجیرەیەک پەیوەندیی تەلەفۆنیدا کە ڕۆژی شەممە ئەنجامیداون، سەرۆک و سەرکردەکانی بەشێک لە وڵاتانی ئیسلامی شۆک کردووە دوای ئەوەی داوای لێکردوون دوای کۆتاییهاتنی جەنگی ئێران، ڕێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ بکەن.

بە گوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکانی ئاکسیۆس، ئەو وڵاتانەی کە ترەمپ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرکردەکانیان کردووە پێکهاتوون لە، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، پاکستان، تورکیا، میسر، ئوردن و بەحرەین.

ترەمپ دوای تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و هەوڵەکانی پەیوەست بە ئێران، بە ڕاشکاوی بە سەرۆکی ئەو وڵاتانەی گوتووە، "چاوەڕوان دەکەم دوای جەنگ، هەر هەمووتان بێنە ناو چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە."

ماڵپەرە ئەمریکییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم داواکارییە ناڕاوەستاوەی ترەمپ، سەرجەم بەرپرسانی ئەو وڵاتانەی توشی شۆک کردووە، بەتایبەتی هەریەکە لە سعودیە، قەتەر و پاکستان، کە تاوەکو ئێستا هیچ جۆرە پەیوەندییەکی فەرمی و دیپلۆماسییان لەگەڵ تەلئەبیبدا نییە.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ترەمپ بە سەرکردەکانی ڕاگەیاندووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەریەکە لە کوشنەر و ستیف ویتکۆف وەک نوێنەرانی تایبەتی ئەو، سەرپەرشتی ڕێکارەکان و بەڕێوەچوونی ئەم دۆسیە هەستیارە دەکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.