ڕاستەوخۆ

دەستەی دەستپاکی لە بابل ڕێگری لە بەهەدەردانی 24 ملیار دیناری موڵکی دەوڵەت دەکات

reset font size increase font size

دەستەی دەستپاکی بەغدا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی وردبینی و بەدواداچوونەوە لە فەرمانگەیەکی وەزارەتی گواستنەوە لە پارێزگای بابل، ڕێگرییان لە بەهەدەردانی ننزیکەی 24 ملیار دینار (نزیکەی 16 ملیۆن دۆلار) لە سەرمایەی گشتی کردووە.

دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ڕێکارەکانی تۆمارکردنی "57 موڵک"ی پەیوەندیدار بە فەرمانگەی هێڵی ئاسنینی بابلیان ڕاگرتووە، دوای ئەوەی دەرکەوتووە فەرمانگەکە نرخی ئەو موڵکانەی زۆر لە خوار نرخی ڕاستەقینەی بازاڕ خەمڵاندووە و بە فەرمانبەرانی خۆی فرۆشتووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، 31 لەو موڵکانە لە کاتی ئاشکراکردنی دۆسیەکەدا هێشتا بە تەواوی لەسەر فەرمانگەکە بوون، و 26 موڵکی دیکەش بەبێ پارچەکردن (تفکیک) فرۆشرابوون، کە زیانی دارایی کۆی گشتییان دەگەیشتە نزیكەی 24 ملیار دینار.

ئەم ئاشکراکردنە لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق هەڵمەتەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی چڕتر کردووەتەوە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی داهاتە دزراو و بەهەدەردراوەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت، بەتایبەت لە کاتێکدا بەغدا بەدەست کورتهێنانی بودجەوە دەناڵێنێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.