ڕاستەوخۆ

تۆڕێکی تایبەت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی دزراو و تابلۆی ساختە لە بەغداد دەستگیر کران

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، تۆڕێکی تایبەت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی دزراو و ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە بەغداد لە کاتی تاوانەکەدا دەستگیر کران.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، تیمەکانی دەزگای هەواڵگریی تایبەت بە بەدواداچوونی تۆڕەکانی ساختەکاری، زانیاریی وردیان لەبارەی چالاکیی تۆڕێک دەستکەوتووە کە بازرگانی بە ئۆتۆمبێلی دزراو و تابلۆی ساختەوە دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دوای بەدەستهێنانی زانیارییەکان، تیمی هەواڵگری بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێنرا و لە ئەنجامدا ئەندامانی تۆڕەکە دەستگیر کران و تۆڕەکەش هەڵوەشێندرایەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر 2 ئۆتۆمبێلی دزراو و ژمارەیەک تابلۆی ئۆتۆمبێلی ساختەدا گیراوە، تۆڕەکە ئەو تابلۆیانەیان بۆ هەڵخەڵەتاندنی هاووڵاتییان بەکارهێناوە و بەو رێگەیەش ویستوویانە وا نیشان بدەن کە ئۆتۆمبێلەکان بە رێکاری یاسایی بەڵگەدار کراون.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.