ڕاستەوخۆ

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: تورکیا بووەتە پەناگە و پشتیوانی سەرەکی بۆ حەماس

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەلێت، ڕژێمی تورکیا پەناگە و پاڵپشتی بۆ بزووتنەوەی حەماس دابین دەکات کە بەرپرسە لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی هاوڵاتیانی ئیسرائیلی لە حەوتی ئۆکتۆبەردا. 

گیدۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە پەیامێکدا،ڕەخنەی توندی لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیی تورکیا گرت و ڕایگەیاند، ئەنقەرە دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی دیکە دەکات و سەرکوتکاری دژی خەڵکی خۆی پەڕەپێدەدات بەڵام بۆ ئەوەی سەرنجەکان لەسەر پێشێلکارییە ناوخۆییەکانی خۆی لادات تۆمەت و هێرش ئاراستەی ئیسرائیل دەکات.
گوتیشی، هاكان فیدان لەسەر ڕێبازی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی هەڵە و تۆمەتی بێ بنەما دژی ئیسرائیل.
ئەم وەڵامەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا هێرشی توندی کردبووە سەر بنیامین نەتانیاهۆ و بە ئەنجامدانی تاوان دژی فەلەستینییەکان تۆمەتباری کردبوو.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.