سه‌رۆككۆماری عێراق له كۆشكی به‌غداد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق كۆبووەوە و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێكرد.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی (یه‌كێتی، هه‌ڵوێست، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، یه‌كگرتوو كه دوو ئه‌ندامیان ئاماده‌بوون) به‌ڕێوه‌چووه و به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایكردن بووه له نزار ئامێدی، به بۆنه‌ی بوونی به سه‌رۆككۆماری عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستووه له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیدا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سەرۆککۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته كردن و ئاماژەی بەوەکردووه، ئەم دیدارە ڕەنگدانەوەی گیانی برایەتیی و یەکڕیزیی نێوان ڕۆڵەکانی یەک نیشتمانە، هەروەها جەختی لەسەر پێداگیری خۆی کردەوە بۆ کارکردنی جدی بە مەبەستی چەسپاندنی بنەماکانی سەقامگیری و چالاککردنی هاوکاریی بونیاتنەر لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلدا.
ئەوەش هاتووە، کۆی بارودۆخی سیاسیی وڵات و ڕێگەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ‌کران، بە شێوەیەک هاوکار بێت لە بەدیهێنانی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق بکات.