ڕاستەوخۆ

ئێران گەرووی هورمزی داخست؛ هێرشی بەرفراوانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد

reset font size increase font size

میدیا فەرمییەکانی ئێران و جیهان بڵاویانکردەوە، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیی بەرفراوان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ سەر چەندین شار و ناوچەی ستراتیژی لە باشوور و باشووری ڕۆژئاوای ئێران دەستیپێکردووە و سیستمی دژەمووشەکیی ئەو وڵاتەش چالاک کراوە.

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، لانی کەم چوار تەقینەوەی گەورە لە ناوچەی "عەسەلوەیە" لە پارێزگای بووشەهر لە باشووری ئێران ڕوویانداوە، کە بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی وزە و غازی ئەو وڵاتە دادەنرێت. هاوکات، هۆبەی دەریاوانیی بەریتانیا ڕاپۆرتێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە ڕووداوێکی تەمومژاوی لە دووریی 9 میل لە ڕۆژهەڵاتی ئاوەکانی عومان تۆمارکراوە.

میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە شارەکانی "کەنارەک" و "چابەهار" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بیستراوە. تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران پشتڕاستی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشی چڕیان کردووەتە سەر ناوچەی کەنارەک.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئاژانسی دەنگوباسی "مێهر"ی ئێرانی ڕایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە شاری "مەعشوور" لە باشووری ئەهواز چالاک کراوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان و میدیاکانی ئێران دەڵێن، سیستمی دژەفڕۆکە لە چەندین ناوچەی جیاوازی ئێران لە دۆخی ئامادەباشیدایە.

هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم هێرشانە، وەزیری جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێدوانێکی توندی دا و ڕایگەیاند: "کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا باجی ئەو بڕیار و هەڵبژاردنە خراپانە دەدات کە پێشتر لە ناوچەکەدا کردوویەتی".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان