لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی فورات، تولای حاتیمۆغولاری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیۆن، پرسی کوردی خستووەتە چوارچێوەی تیرۆرەوە، بەڵام پرسی کورد پرسی تیرۆر نییە و پێویستە چارەسەربکرێت.
دەشڵێ، لە ڕاپۆرتەکەی کۆمسیۆنی پەرلەمان، پێشنیازی بەرچاوی بۆ چارەسەری پرسی کورد تێدا نییە و زیاتر بەرهەمی عەقڵییەتی دەوڵەتی کۆنە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ڕای گشتی تورکیا چاوەڕوانییەکی گەورەی لە ڕاپۆرتەکە هەبوو، بەڵام ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە هیواکانی چارەسەری کەمکردەوە.