فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگهیاند، ڕێککەوتنی کۆتایی مانگی یەک لەگەڵ دیمەشق لەگهڵ هەلومەرجی ئێستادا باشترینە، تەنانەت ئەگەر باشترین ڕێکكەوتنیش نەبێت بۆ کورد.
مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی بی بی سی رایگهیاند، خاڵێکی گرنگی ڕێکكەوتنەکەیان ئەوەیە کار لەسەر چەسپاندنی ئاگربەست و سەقامگیری و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەکات نەک شەڕ.
ئاماژەی بەوەشکرد، کورد خۆبەڕێوەبەریی دەوێت، بەڵام لە دۆخی ئێستادا حوکمڕانی خۆجێی قبوڵکردووە، چونکە ئەمە ئاستی هەرە بەزری خواستەکانی کوردە کە حکومەتی ناوەندی قبوڵی دەکات، لەم قۆناغەشدا ئێمە بەدوای سەربەخۆییدا ناگەڕێین، بەڵکو دەمانەوێت هەرێمەکانی خۆمان بەڕێوەببەین و ناسنامەی و مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی خۆمان بپارێزین.