ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنانی كۆبانێ گردبوونه‌وه و هێرشكردنه سه‌ر ئاڵای كوردستان له قامیشلۆ و وه‌رنه‌گرتنی ته‌رمی شه‌هید غه‌زاڵ مه‌ولانیان له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی باشوری كوردستان سەرکۆنە كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ـی نیسانی 2026، به‌شێك له ژنان له شاری كۆبانێی ڕۆژاڤای كوردستان ڕێپێوانێكیان ئه‌نجامدا، ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی "ژنانی ئازاد"ـەوە دەستی پێ‌کرد، بەشداربووان وێنەی شەڕڤان غەزاڵ مەولان، ئاڵای کوردستان و ئاڵای کۆنگرەی ستاریان بەرز کردبووەوە و دروشمەکانی "بەرخۆدان ژیانە"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "بڕووخێ خیانەت" و "نەخێر بۆ هێرشەکان"یان دەوتەوە.
له ڕێپێوانه‌كه‌دا، بێریڤان ئیسماعیل، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک(پەیەدە) گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانی سەرکۆنە کرد، هه‌روه‌ها سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان و بەتایبەت بنەماڵەی پێشمەرگە غەزاڵ مەولان کرد.
جەختی لەوەشکردەوە، بە ئامانجگرتنی هێما نەتەوەییەکان و ژنە شەڕڤانهكان، هەوڵێکە بۆ لێدان لە دەستکەوتەکانی گەلی کورد.
ڕێپێوانه‌كه دوای ئه‌وه‌دێت، ڕۆژی 18ـی ئه‌م مانگه كه‌سێك به ناوی حسێن حەسۆ، له سنوری قامیشلۆ هێرشی كرده سه‌ر هێما كوردییه‌كان و هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی دا، ڕۆژی دواتر ده‌ستگیركرا.