ڕاستەوخۆ

کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لە قامیشلۆ مەراسیمێکی یادکردنەوەی بۆ زانایانی ئایینی شەهید ساز کرد

reset font size increase font size

کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، ئەمڕۆ لە مەزارگەی شەهید دەلیل سارۆخان لە شاری قامیشلۆ لە ڕۆژاوای کوردستان، مەراسیمێکی یادکردنەوەی بۆ ڕێزگرتن لە هزر و خەباتی زانایانی ئایینی شەهید ڕێکخست.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی، بنەماڵەی شەهیدان، نوێنەرانی دامەزراوەکانی شارەکە و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەکان ئامادە بوون.

شەهیدانی یادکراو لەم مەراسیمەدا پێکهاتبوون لە: ڕێناس، مەحموود سیدا، ئەحمەد ئەلتەمی، فەرهاد، یوسف خەلیفە، و شێخ مەعشوق ئەلخەزنەوی.

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر سوڵتان تەمۆ، ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک ڕایگەیاند، بەرخۆدانی هاووڵاتیان نیشانی دەدات، خەڵک لە مێژوودا هەمیشە بووەتە قوربانیی سیاسەتە نادادپەروەر و ستەمکارییەکانی دەسەڵاتداران و تا ئێستاش بەردەوامن لەم قوربانیدانە.

حسێن عەبدولڕەحمان گوتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا یادی شەهیدانی "14ی تەممووز" و سەرجەم ئەو زانایە ئایینییانەی بەرز ڕاگرت، کە گیانی خۆیان لە پێناو پاراستن و دەرخستنی ڕاستی بەخت کردووە. هاوکات لە مەراسیمەکەدا پەیامێکی دەنگیی تۆمارکراوی شێخ مورشید مەعشوق ئەلخەزنەوی بڵاوکرایەوە و ئامادەبووان گوێبیستی بوون.

شێخ محەمەد ئەلخەرزی، هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک ئاماژەی بە ڕۆڵی گەورەی زانایانی ئایینی شەهید کرد و ڕایگەیاند، ئەوان ژیانی خۆیان کردە پردێک بۆ سەرکەوتنی ڕاستی و دادپەروەری.

دەلال خەلیل، ئەندامی کۆنگرەکە، تیشکی خستە سەر گرنگیی پەرەپێدانی کلتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە ناوچەکەدا و جەختی کردەوە، هەمەجۆری، فرەیی و قبوڵکردنی جیاوازییەکان بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ئارام، تەندروست و سەقامگیر.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.