بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی خستنەکاری هێڵێکی گەرمی نوێی بۆ ئاگادارکردنەوە لە ڕووداوە کتوپڕەکان ڕاگەیاند، ئەوەش بەمەبەستی خێرا وەڵامدانەوەی هاووڵاتییان و پاراستنی ئاسایشی شارەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەپاڵ هێڵی گەرمی ژمارە 105، هێڵی گەرمی ژمارە 194ـی خستووەتە خزمەتی هاووڵاتییانەوە و هەردوو هێڵەکە بە شێوەی 24 کاتژمێری لەکاردا دەبن بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە کاتی بوونی هەر ڕووداوێکی کتوپڕ و نەخوازراودا ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێوە بکەن.