بەرەبایەنی ئەمرۆ پێنج شەممە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە سنووری پردێ ودەستەی حەشدی شەعبیش ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکەدا، چەکدارێکیان کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دەستەی حەشدی شەعبی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئەیلوولی 2026بڵاوکراوەتەوە، لە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیاندا هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر خاڵێکی چاودێری هێزەکانیان لە سنووری لە شارەدێی پردێ (ئاڵتون کۆپری) لە پارێزگای کەرکووک.
زانیاری لەسەر قوربانییان و لێکۆڵینەوە ئەمنییەکان لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو، لە ئەنجامی ئەو هێرشە چەکدارییەدا، (عەلی بەهجەت حامید) کە یەکێک بوو لە چەکدارەکانی لیوای 16ی حەشدی شەعبی کوژراوە، هاوکات چەکدارێکی دیکەش بە ناوەی (جونەید عیسمەت بەهجەت) بریندار بووە.
حەشدی شەعبی ڕوونیشی کردەوە کە بە خێرایی ڕێکارە تەندروستییەکان بۆ بریندارەکە گیراونەتە بەر و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاوکات جەختکرایەوە کە هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە ڕێکارە هەواڵگری و مەیدانییەکان کردووە بۆ ئاشکراکردنی ئامانجی هێرشەکە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی.