ڕاستەوخۆ

کۆمەڵە: کەمپی خێزانەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی سورداش لە سلێمانی بە دوو درۆن کرایە ئامانج

reset font size increase font size

حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، کەمپی نیشتەجێبوونی خێزانەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن ئێرانەوە بە دوو درۆنی خۆکوژ کراوە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی حیزبەکە، هێرشەکە لە کاتی بەرەبەیاندا ئەنجام دراوە و کەمپەکە کە دەکەوێتە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستانەوە، دوو جار لەلایەن درۆنەکانەوە لێدراوە.

بێ ئەوەی تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی زیانە گیانییەکان یان مادییەکان بڵاو بکرێتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.