ڕووکسەن محەمەد، گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، ڕایگەیاند کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا وەکو فەرماندەیی یەپەژە لەگەڵ وەزیری بەرگریی سوریا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە و پێشنیازی خۆیان سەبارەت بە شێوازی بوونی یەپەژە لە ناو سوپای سوریادا پێشکەش کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمیمان پێ نگەیشتووە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ژنها، گوتەبێژی یەپەژە ئاماژەی بە تێپەڕبوونی ١٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ڕێکخراوەکەدا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە یەپەژە تەنها هێزێکی سەربازی نییە، بەڵکو لە ڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی، کلتوری و مرۆییەوە قۆناغێکی نوێی لە مێژووی ژناندا دەستپێکردووە و ژنان پێیان ناسنامە و ئیرادە و بڕوابەخۆبوون بەدەست هێناوە.
ڕووکسەن محەمەد ئەوەشی خستە ڕوو کە ئامانجی سەرەکییان لە سوریای نوێدا ئەوەیە کە ئەم تێکۆشانە بەنرخە لە ڕووی یاساییەوە پارێزراو بێت.