ڕاستەوخۆ

هەپەژە: ئێران کاتێک دەکەوێتە قەیرانەوە توندوتیژی وەک تاکە ڕێگە بۆ مانەوە بەکاردەهێنێت

ڕۆژین فەسیح، ئەندامی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵات (هەپەژە)، ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی ئێران لە ڕێگەی سێدارە و کوشتنی تێکۆشەرانەوە دەیەوێت ترس لەناو کۆمەڵگەدا بڵاوبکاتەوە.

reset font size increase font size

لەمەراسیمێکدا، ڕۆژین فەسیح، ئەندامی فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهەڵات (هەپەژە)، ئاماژەی بەوە کرد، کۆماری ئیسلامی ئێران کاتێک دەکەوێتە قەیرانەوە، توندوتیژی وەک تاکە ڕێگە بۆ مانەوە بەکاردەهێنێت.

فەرماندەکەی هەپەژە، سەبارەت بە پێگەی ژنان لە تێکۆشاندا ڕایگەیاند: "شیرین عەلەمھولی تەنها ژنێک نییە، کە لەسێدارە درابێت، بەڵکو ئەو سیمبۆلی بەرخۆدان و ئازادییە". گوتیشی: "هێرشکردنە سەر شیرین عەلەمھولی لە ڕاستیدا هێرشە بۆ سەر پێشەنگایەتی کۆمەڵگە و تێکۆشانی ئازادیی ژنان".

ڕۆژین فەسیح راشیگه‌یاند: "ئێران لەژێر گەمارۆیەکی قورسی ئابوری، سیاسی و سەربازیدایە و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم فشارانەی نەماوە، هەر بۆیە پەنا بۆ سەرکوتکردنی ناوخۆیی دەبات". جەختیشی کردەوە، دەستوەردانی دەرەکی لەژێر ناوی دیموکراسی تەنها بۆ بەرژەوەندیی هێزەکانە و دەبێت کۆمەڵگە یەکێتیی خۆی درووست بکات.

فەرماندەکەی هەپەژە ئاماژەی بەوەش کرد، ئازادی تەنها بە هێزی کۆمەڵگە بەدەست دێت و گوتیشی: "دوو ڕێگە لەبەردەم ئێراندایە؛ یان بەردەوامبوون لە توندوتیژی، کە بەرەو هەڵدێریان دەبات، یان کردنەوەی ڕێگەی چاکسازی و یەکگرتن لەگەڵ داواکارییەکانی کۆمەڵگە".

لە 9ی 5ی 2010، پێنج چالاکوانی سیاسی کورد لە زیندانی ئەوین لەسێدارە دران. لە سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵیشدا، دەسەڵاتدارانی ئێران سزای سێدارەیان بەسەر پێنج بەندکراوی تری سیاسی و مەدەنیدا جێبەجێ کردووە بە مەبەستی دروستکردنی کەشێکی ترس و تۆقاندن لەناو وڵاتدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.