ڕاستەوخۆ

ناسا گەشتێکی نوێی دراگۆن بۆ بۆشایی ئاسمان ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی ناسا وادەی ڕەوانەکردنی کەشتیی بارهەڵگری "دراگۆن" بۆ وێستگەی فەزایی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات، گەشتێک کە تەنها گەیاندنی پێداویستی نییە، بەڵکو تاقیگەیەکی گەڕۆکە بۆ داهاتووی مرۆڤایەتی.

reset font size increase font size

ئاژانسی فەزایی ئەمریکا "ناسا" ڕایگەیاند، لە 12ـی ئەم مانگەدا کەشتیی بارهەڵگری دراگۆن کە سەر بە کۆمپانیای سپەیس ئێکسە، بەرەو وێستگەی فەزایی نێودەوڵەتی بەڕێدەکەوێت.

بڕیارە کەشتییەکە کاتژمێر 7:16ـی ئێوارە بەکاتی ئەمریکا لە سەر پشتی موشەکی "فالکۆن ناین" هەڵبدرێت. بەگوێرەی پلانەکانی ناساش، دوای دوو ڕۆژ لە گەشتکردن، واتە لە بەیانی 14ـی ئایار، دراگۆن لە وێستگەی فەزایی لەنگەر دەگرێت.

ئەم کەشتییە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە وێستگەکە دەمێنێتەوە، کۆمەڵێک ئەنجام و نموونەی تاقیکردنەوە زانستییەکان لەگەڵ خۆی دەهێنێتەوە، کە زانایان لەسەر زەوی چاوەڕێی دەکەن.

"ناسا" دەڵێت، دراگۆن باری زیاتر لە سێ تۆن کەلوپەلی پێیە، کە بریتین لە خۆراک، ئاو و پێداویستییە سەرەکییەکانی کەشتیوانان ئامێر و کەرەستەی پێشکەوتوو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زانستی نوێ.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا ناسا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی وێستگەی فەزایی، بە تەواوی پشت بە کەشتییەکانی "دراگۆن" دەبەستێت، لە کاتێکدا ڕوسیا بۆ هەمان مەبەست کەشتییەکانی "برۆگریس" بەکاردەهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.