ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند: بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەواوە هەڵدانی فڕۆکەی Artemis2یان بۆ بۆشایی ئاسمان دواخستووە.باسی لەوەش کردووە، دواخستنی زیاتر دەبێتە هۆی ئەوەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرواری هەڵدانی کەشتییەکە بۆ بۆشایی ئاسمان دوابخرێت.
ڕاشیگەیاند: مەزەندەی ئەوە دەکەین بۆ یەکەمجار دوای نیو سەدە کەشتی ئاسمانی Artemis2 بە دەوری مانگدا بفڕێت، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەوا ناچاربووین کاتی هەڵدانی کەشتییەکە دوابخەین.
ناسا ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارمان وایە لە بەرواری ٨ی شوبات کەشتییەکە هەڵدەینە بۆشایی ئاسمان.
بەڵام هێشتا دڵنیا نین لەوەی لەم بەروارەدا کەشتییەکە هەڵدەدرێتە بۆشایی ئاسمان یاخود نا، چونکە بەهۆی سەرماوە هێشتا وەڵامی ئەنجامی پشکنینی تەکنیکی موشەکی SLS نەدراوەتەوە.
ناسا پێشبینی دەکات کاتی کۆتایی بۆ هەڵدانی Artemis2 لەنێوان ٢ی شوباتی ئەمساڵ بۆ ١٤نیسان دا بێت.