هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردنی به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تی عێراق به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی، پاره‌خواردن و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتیی به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌رده‌وامییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م جاره هه‌ڵمه‌ته‌كه گه‌وره‌ترین هێڵی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروستکردووە.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی عه‌لا حه‌یده‌ری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی مه‌ناف عه‌بد مونعیم، به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی ئاسمانیی عێراقیان به تۆمه‌تی دزینی زیاتر له 115 ملیار دینار و خراپ به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه.
هاوكات له بازگه‌یه‌كی كه‌ركووکیش ئه‌فسه‌رێك و چوار فه‌رمانبه‌ری گومرگ بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیرکراون؛ جیا لەوەش دادگەی تاوانه‌كانی دژه گه‌نده‌ڵیی حوكمی پێنج ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر یه‌زن مشعان جبوریدا سه‌پاندووه.
سه‌رباری ئه‌م ده‌ستگیركردنانه، مسته‌فا سه‌نه‌د، وه‌زیری گه‌یاندنی عێراق ئاشكرای كرد كه توانیویانه 85 ملیار دیناری وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتیی، کەچی چاودێران پێیان وایە ئەمە تەنیا سەرەتای پڕۆسەکەیە، بەڵکو سەرچاوەکان باس لە بوونی لیستێکی نوێی ناوی دەیان گەورە بەرپرسی دیکە دەکەن کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستگیر بکرێن.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراقیش دووپاتی دەکاتەوە کە بەدواداچوونی ورد و لێکۆڵینەوە لەم کەیسانە بەردەوام دەبێت.