ڕاستەوخۆ

خوێندكارانی پۆلی 12 داوا ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن

reset font size increase font size

خوێندکارانی 12ـی ئاماده‌یی لە سلێمانی گردبوونەوە و داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خوێندن و دواخستنی کاتی تاقیکردنەوەکانیان كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 7ـی نیسانی 2026 بەشێک لە خوێندکارانی 12ـی ئاماده‌یی له‌ لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا له‌ سلێمانی گردبوونه‌وه‌ و داوایانكرد، تاقیكردنه‌وه‌كانیان بۆ دوابخرێت.

به‌ گوته‌ی خوێندكاران، سیستمی ئه‌لیكترۆنیی له‌ زیانی ئه‌وانه‌، چونكه‌ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌و قۆناغیی ئه‌وانی تێدان، هه‌ستیار و چاره‌نوسسازه‌.

خوێندكاران داوایان كرد، ڕێگه‌یان پێبدرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو هۆڵه‌كانی خوێندن و له‌ خوێندنگاكان به‌ شێوه‌ی ئاماده‌بوون وانه‌كانیان بخوێنن.

خوێندکارانی 12ـی ئاماده‌یی داواشیان كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆریان له‌ خوێندن فه‌وتاوه‌، قه‌ره‌بووی ئه‌و كاته‌یان بۆ بكرێته‌وه‌ و ماوه‌ی خوێندنیان بۆ درێژ بكرێته‌وه‌.

به‌هۆی درێژبوونه‌وه‌ی جه‌نگی ئێران و زۆربوونی مه‌ترسیی و هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریاندا ده‌وام له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكرێته‌ ئه‌لیكترۆنیی و ئۆنلاین.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.