کۆمپانیای ئەنترۆپیک، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، زیاتر لە ملیۆنێك کەس گفتوگۆی لەگەڵ سەکۆی ژیری دەستکردی کلۆود کردووە، بە جۆرێک ئەو کەسانەی شەش مانگ یان زیاترە ژیریی دەستکرد بەکاردەهێنن بە ڕێژەی %10 ئەنجامی باشتر بەدەست دەهێنن.
پیتەر مەککرۆری، بەرپرسی بەشی ئابووری لە کۆمپانیاکە، ئاماژە بەوە دەکات، خەڵک دەتوانن تواناکانیان پەرەپێبدەن بۆ وەرگرتنی بەهای زیاتر لە مۆدێلەکانی زمان. ئەم جیاوازییەش پەیوەندی بە جۆری کار یان وڵاتەوە نییە، بەڵکو پەیوەستە بە ئاستی شارەزایی کەسەکەوە کە تێیدا کەسانی لێهاتوو مۆدێلەکان وەک هاوبەشێکی هزری و داڕێژەری پلان بەکاردەهێنن نەک تەنیا وەک بزوێنەرێکی سادەی گەڕان.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە دە دەکات، ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە 57%ـی دەنگدەرانی ئەمریکا پێیانوایە مەترسییەکانی ئەم تەکنەلۆژیایە لە سوودەکانی زیاترە.