راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگهیاند، توركیا له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست ڕۆڵێكی خراپ دهگێڕێت و نابێت ڕێگهی پێبدرێت جارێكی دیكه دهستوهردان له بهرژهوهندییهكانی كورد دا بكات.
جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا له وەڵامی پرسیارەکانی كهناڵی مەدیا هابەردا گوتی، تورکیا ڕۆڵێکی خراپ لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەگەڕێت، لە ئەگەری دروستبوونی كیانێكی نوێ بۆ کورد لەناوچەکەدا پێویستە ڕێگری لەوە بکرێت تورکیا دەستێوەردانی تێدا ئەنجامبدات.
گوتیشی، ئهگەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەرکەوتوو بێت ئەوا بەشێوەیەکی ئەرێنی کاریگەری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەکات، ئەردۆغان ڕۆڵێکی خراپی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گێڕاوه کردەوەکانی دژی هەسەدە یەکێکن لە نمونە باوەکانی ئەم کردەوانە.
له بارهی دۆخی ئێرانیشهوه ئاماژهی بهوهكرد، ئەمریکا دەیەوێت سەرجەم مەترسییە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ڕژێمی ئێران لەناو ببات و حکومەتێکی نوێ دابمەزرێنێت، حکومەتی ئێران ماوەی چەندین ساڵە کوردەکانی وڵاتەکەی بە ئامانجگرتووە، چونکە دەزانێت تەنها کوردەکان بوێری بەرهەڵستی و دژایەتیکردنیان هەیە.