ڕاستەوخۆ

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ڕاسپاردەکانی قەیرانی سووتەمەنیی هەرێمی کوردستان دەدات

reset font size increase font size

بڕیارە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا کە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوە دەچێت، پەرلەمان دەنگ لەسەر ڕاسپاردەکانی لیژنەی نەوت و غاز بدات کە تایبەتن بە چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و یەکلاکردنەوەی پشکی ڕۆژانەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەگەر ڕاسپاردەکان لە پەرلەمانەوە دەنگیان لەسەر بدرێت، دەبنە بڕیار و بە فەرمی ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکرێن بۆ جێبەجێکردن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی لیژنەکە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان لەسەر دوو بژاردە چڕ بوونەتەوە:

ڕادەستکردنی پشکی نەوت: ئەو ٥٠ هەزار بەرمیل نەوتەی کە وەک پشکی ڕۆژانەی هەرێم دیاری کراوە، بدرێتە کۆمپانیای سۆمۆ (SOMO)، و لە بەرامبەردا وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی پێویستی سووتەمەنی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات بە هەمان سیستەمی ناوچەکانی تری عێراق.

زیادکردنی پشک و نرخی پاڵپشتیکراو: ئەگەر بژاردەی یەکەم جێبەجێ نەکرێت، ئەوا بڕی ٥٠ هەزار بەرمیلە ڕۆژانەکەی پشکی هەرێم زیاد بکرێت و سووتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو (هاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق) بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دابین بکرێت.

جگە لەم بابەتە، بڕیارە لە خشتەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەکەیەم و دووەم بۆ سێ پڕۆژەیاسا بکرێت و دەنگیش لەسەر هەموارکردنی پڕۆژەیاسایەک بدرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.