ڕاستەوخۆ

سبەینێ لە ئیدارەی ڕاپەڕین گوژمەی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

reset font size increase font size

سایلۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا جووتیارانی دەڤەرەکەی ئاگادار کردەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە، 6ی ئەیلولی 2026، سەعات 10ی بەیانی لە هۆبەی ژمێریاریی سایلۆکە، دەست بە دابەشکردنی گوژمەی حەوتەمی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 دەکرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی سایلۆکە، ئەم بڕە پارەیە ئەو جووتیارانە دەگرێتەوە کە ژمارەی کارتەکانیان لە 554 تاوەکو 600 دەستپێدەکات.

سایلۆی ڕاپەڕین داوا لە جووتیاران دەکات بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، کارتی نیشتمانیی ڕەسەن لەگەڵ ئەو بەڵگەنامانەی پێیان دراوە لەگەڵ خۆیان بهێنن. هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر گەنمەکە بەناوی خاوەنەکەیەوە وەرنەگیرێت، دەبێت بریکاریەتی یاسایی و کۆپیی ناسنامەی خاوەنی سەرەکیی گەنمەکەی پێبێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.