ڕاستەوخۆ

ناکۆکی لەسەر بە ئەندام بوونی کەرکوک لە یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورکی دروست دەبێت

reset font size increase font size

بڕیاری بەئەندامبوونی پارێزگای کەرکوک لە یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورکی، کاردانەوە و ناکۆکی لە نێوان پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لێکەوتەوە و وەک هەوڵێک بۆ تێکدانی ناسنامە و هاوسەنگیی شارەکە سەیر دەکرێت.

دوێنێ لە شاری قارامانی تورکیا، کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورکی بەڕێوە چوو. لە کۆبوونەوەکەدا بە بەشداریی ڕاستەوخۆی محەمەد سەمعان، پارێزگاری کەرکوک، بە ئەندام بوونی پارێزگاکە لەو یەکێتییەدا ڕاگەیەندرا.

محەمەد سەمعان ئەم هەنگاوەی وەک دەستکەوتێک ناو برد و ستایشی پەیوەندییەکان و سیاسەتی تورکیای کرد. ئەمەش دوای ئەوە هات کە هەفتەی ڕابردوو شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە بەشداریی پارێزگاری کەرکوک سەردانی تورکیایان کردبوو.

لە بەرامبەردا، محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بێ ئاگایی خۆی و ئەنجومەنەکەی لەم بابەتە پشتڕاستکردەوە. سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جەختی لەوە کردەوە، پێویست بوو پێش ئەنجامدانی هەر ڕێککەوتن و ئیمزاکردنێک، سەرۆکایەتی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ئاگادار بكرێنەوە و ڕەزامەندییان لێ وەربگیرێت.

شایەنی باسە، یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورکی لە ساڵی 2003وە دامەزراوە و بنکەی سەرەکیی لە شاری ئیستەنبوڵە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.