ڕاستەوخۆ

بەرپرسێکی ئیسرائیلی: ترەمپ لە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران نزیک بووەتەوە

reset font size increase font size

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل هۆشدارییدا لەوەی گرژی و ئاڵۆزییە ناوچەیییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرفراوان و دۆخەکە بە تەواوەتی لە لێواری تەقینەوەدایە.

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لەسەر زاری سەرچاوەکەوە بڵاوی کردەوە، هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەر کاتێک زیاتر نزیک بووەتەوە لە وەشاندنی هێرشێکی بەهێز بۆ سەر ئێران، سەرەڕای ئەوەی هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ترەمپ دانوستانەکان وەک کاتی بەفیڕۆدان دەبینێت و تووشی بێئومێدی بووە لە پرۆسەی دیپلۆماسی. هاوکات کەناڵی 13ی ئیسرائیلی لەسەر زاری بەرپرسێکی دیکەوە بڵاوی کردەوە، کە ترەمپ لە لێواری دەرکردنی فەرمانی دەستپێکردنەوەی شەڕێکی تونددایە دژ بە ئێران.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵی 12، یەکێک لە سیناریۆ سەرەکییەکانی بەردەم کۆشکی سپی بریتییە لە وەشاندنی هێرشێکی بەرفراوان و دەستنیشانکراو بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران، بە مەبەستی شڵەقاندن و لاوازکردنی دەسەڵاتی تاران، بە بێ ئەوەی ببێتە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی جیهانیی وزە.

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە، پرسیارەکە ئەوە نییە ئایا هێرشەکە دەکرێت یان نا، بەڵکو پرسیارەکە ئەوەیە کەی ئەنجام دەدرێت و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکا ڕەنگە لە قۆناغی یەکەمی هێرشەکەدا ئیسرائیل بەشداری نەکات، بەڵام کاردانەوەی ئەگەریی ئێران دەشێت تەلئەبیب پەلکێشی ناو ئۆپراسیۆنەکە بکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.