وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکرانیا، دەستبەسەرداگرتنی شارۆچکەی ئۆڵگۆڤکا لە پارێزگای خارکیڤ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و شارۆچکەی لیوبیتسکۆیە لە پارێزگای زاپۆریژیا لە باشووری ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیادا هاتووە، هێزەکانیان لە تەواوی میحوەرەکاندا لە پێشڕەویدان، بە جۆرێک گروپی هێزەکانی باكوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، مەڵبەند و دنیپڕۆ زەرەر و زیانی زۆری گیانییان بەر سوپای ئۆکرانیا گەیاندووە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ڕوسیا لە میحوەرە جیاوازەکاندا توانیویانە 743 درۆن و 15 بۆمبی سوپای ئۆکرانیا تێکبشکێنن.