ڕاستەوخۆ

ترەمپ داوایکردووە لە بودجەی 2027ـدا بودجەی بەرگریی زیاد بکرێت

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پێشنیازی بودجەی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2027ـدا داوای بەرزکردنەوەی بودجەی بەرگریی وڵاتەکەی بەرز بکرێتەوە بۆ یەک ترلیۆن و 500 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی دی دەبلیوی ئەڵمانی، بەگوێرەی ئەو پلانەی کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە خەرجییە سەربازییەکانی ئەمریکا بگاتە یەک ترلیۆن و 500 ملیۆن دۆلار.

هەروەها میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، ئەم هەوڵەی ترەمپ لە مێژووی ئەمریکادا هاوشێوەی نەبووە و یەکەم جارە داوای بودجەیەکی وەها بۆ وەزارەتی بەرگریی وڵات بکرێت.

بەگوێرەی پلانەکەی کۆشکی سپی، بودجەی بەرگری ئەمریکا لە ساڵی 2027ـدا زیادبوونی بێ وێنەی دەبێت، بە بەراوورد بەو ئامارەی پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمساڵ کە نزیکەی یەک ترلیۆن دۆلار بێت، بەڵام ترەمپ، دەیەوێت ئەم ڕێژەیە بۆ یەک ترلیۆن و 500 ملیۆن دۆلار.

لە ساڵی داهاتوودا زیاد بکات.

پەسەندکردنی ئەم پلانەی کۆشکی سپی پەیوەستە بە کۆنگرێسی ئەمریکا، ئەم هەوڵەش دوا بەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئێران کەوتووەتە بەرباسی کۆشکی سپی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.