قائانی ڕایگەیاند، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ترسی هێرشی چەکدارانی یەمەن نەیانوێراوە لە گەروی بابولمەندەب بپەڕنەوە و لە دهریای سوور ڕایانکردووە.
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هێرشی توندی کردە سەر فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و ڕایگەیاند، پێویستە ترەمپ فەرماندەی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد لە کارەکەی دووربخاتەوە.
بەوەشکردووە، کەشتییە جەنگییەکەی ئەمریکا لە ترسی "موجاهیدانی پاڵەوان و گەلی خۆڕاگری یەمەن" نەیانوێراوه لە گەرووی بابولمەندەب تێپەڕێت، بە گوتەی ناوبراو، هێزەکانی ئەمریکا دوای دوو هەفتە لە سەرگەردانی و بە دروستکردنی چیرۆکێکی ساختە، لە دهریا سور و ناوچەکە هەڵاتوون.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، فەرماندەی فەیلەقی قودس جەختی کردووەتەوە، چارەنووسی کۆتایی هەموو "هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕاکردن و جێهێشتنی ناوچەکە دەبێت.